مێسی رەتیدەکاتەوە هاوکاریی رۆناڵدینهۆی کردبێت بۆ هاتنە دەرەوە لە بەندیخانە
مێسی وەڵامی ئەم پڕوپاگەندانە دەداتەوە
مێسی ئامادە نییە یارمەتی رۆناڵدینهۆ بدات، رەتیشی دەکاتەوە هیچ هەوڵێکی لەمشیوەیەی دابێت.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لە چەند رۆژی رابردوو وا بڵاوبووەوە لیۆنێل مێسی بڕیاردا بێت پارێزەرێکی تایبەت بگرێت بۆ ئەوەی رۆناڵدینهۆ لە بەندیخانە بهێنێتە دەرەوە، کە لە پاراگوای بە تۆمەتی ساختەکردنی پاسپۆرتەکەی بەند کراوە، وابڵاویشکرایەوە لیۆ بڕیاردا بێت چوار ملیۆن یۆرۆ بۆ دانەوەی قەرزەکانی رۆناڵدینهۆ تەرخان بکات، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە مێسی ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخاتەوە.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە لە سەرچاوەیەکی نزیک مێسی ئاشکرایکردووە، لیۆ بەم دۆخە دڵتەنگە کە ئێستا رۆناڵدینهۆی پێدا تێدەپەڕێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک هیچ هەولێکی یاسایی و دارایی نەداوە بۆ ئەوەی ئەستێرەکەی پێشووی بارسێلۆنا لە بەندیخانە دەرباز بکات، تەنانەت بە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە دڵتەنگیش بووە.