رۆناڵدۆ هۆتێلەکانی دەکاتە نەخۆشخانەی تووشبوانی کۆرۆنا

هاوکاری پزیشکانیش دەکات

K24- هەولێر:

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی تۆپی پێی پورتوگالی، هۆتێلەکانی لە پورتوگال دەکاتە نەخۆشخانەی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

رۆنالدۆ دوو هۆتێلی لە شارەکانی فونچال و لیسبۆن کە هەر شەوێک مانەوە تێیاندا نرخی 200 دۆلارە دەکاتە نەخۆشخانە.

هەروەها ئەو یاریزانەی یانەی یۆڤانتۆس، مووچەی پزیشک دەدات و پێداویستییەکانیشیان بۆ دابین دەکات.

The Daily Mail