"كریستیانۆ دیارییه‌كی شۆكی له یوڤێنتۆس پێگه‌یشت"
سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤی پاداشتی كریستیانۆ ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه ئاستبه‌رزی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌رپرسانی یانه‌ی یوڤێنتۆسی ناچار كردووه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 16 ئاداری 2020، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئاندرێ ئانێلی سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه له 2022 كۆتایی دێت تا بۆ دوو ساڵی دیكه تا 2024 نوێبكه‌نه‌وه، به‌مه‌ش كریستیانۆ رۆناڵدۆ تا ته‌مه‌نی 39 ساڵی له یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌رده‌وام ده‌بێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تێپه‌ڕكردنی 9 ساڵ له ریال مه‌درید له هاوینی 2018 به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه له كۆی 75 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 53 گۆڵ و 14 ئاسیستی كرد.