ئارنۆڵد کاتەکانی لە ماڵەوە بەچی بەسەر دەبات؟

لەبەر کۆرۆنا لە ماڵەوەیە و بزانە بە چییەوە خۆی سەرقاڵ کردووە

K24 – هه‌ولێر:

ئارنۆڵد شوارزنه‌یگه‌ر، ئەکتەر و سیاسەتمەداری ناوداری ئەمەریکا، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی لە ماڵەوە کەرەنتین کردووە.

ئارنۆڵد لەگەڵ دوو گوێدرێژ بە ناوەکانی ویسکی و لولو کاتەکانی بەسەردابات و وەک خۆی دەڵێت، چیدیکە بۆ کەسێکی بەتەمەنی وەک ئەو لە کالیفۆرانیا چوونە دەرەوە و چوونە چێشتخانە نییە.

دەشڵێت، ئێمە ناچینە دەرەوە، ئێمە هەرگیز شتی لەو جۆرە ناکەین، بەڵکو پێکەوە لێرە خواردنەکەمان دەخۆین.