"مباپێ گه‌وره‌ترین ریكۆردی جیهانی ده‌شكێنێت"
مباپێ پێش كریستیانۆ و مێسی ده‌كه‌وێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه پاریس سانجێرمان یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ بێهیوا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ناسڕ خلێفی سه‌رۆكه قه‌ته‌رییه‌كه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستێكی شێتانه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مباپێ ئاماده كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت له هاوینی ئه‌مساڵ مووچه‌ی ساڵانه‌ی كلیان مباپێ بگه‌یه‌نێته 60 ملیۆن یۆرۆ، به‌مه‌ش هیچ یاریزانێك له مێژووی تۆپی پێ ته‌نانه‌ت مووچه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته 40 ملیۆن یۆرۆیش.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: پێشتر پاریس سانجێرمان 3 گرێبه‌ستی پێشكه‌شی مباپێ كردووه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، ئه‌مجاره‌یان یانه پاریسییه‌كه به گرێبه‌ستێكی شێتانه مباپێ ناچار ده‌كات بیر له هیچ یانه‌یه‌كی سه‌رڕووی زه‌وی نه‌كاته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ كردووه‌ته بژارده‌ی یه‌كه‌می گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی ئه‌م هاوینه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بارسێلۆنا و یوڤێنتۆسیش چاویان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بڕیوه.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانه‌ی مۆناكۆ به 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 112 یاری 82 گۆڵ و 45 ئاسیستی هه‌یه و له 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت.