كۆرۆنا به خێرایی سویسرای ته‌نی
(14) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
ڤایرۆسی كۆرۆنا به خێرایی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی سویسرای گرته‌وه و ئه‌مڕۆ (16ی ئازار/ مارسی 2020)، له‌و وڵاته‌دا (14) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له (2) هه‌زار و (200) كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
حكومه‌تی سویسرا بڕیاریدا باری تایبه‌ت به گوێره‌ی یاسای فیدراڵی رابگه‌یه‌نێت و هه‌ندێك رێكاری خۆپارێزی بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه بگرێته به‌ر.
له مانگی شوباتی رابردوودا حكومه‌ت پلانێكی خستبووه كار بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و له (13)ی ئه‌م مانگه‌شدا پلانی دووه‌م و ژماره‌یه‌ك رێكاری دیكه‌ی خۆپارێزی گرتبووه به‌ر، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نه‌بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه به وڵات‌دا.
حكومه‌ت بڕیاری دا تا (4ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020) سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان دابخات و له هه‌ندێك كهرتیشدا تا كۆتایی مانگی نیسان خوێندن راگیراوه و هه‌موو زانكۆكانیش داخراوون.