ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له لوبنان هه‌ڵكشا
(10) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوو به‌و ڤایرۆسه تۆمار كران

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له لوبنان گه‌یشته (109) كه‌س، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (10) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوو به‌و ڤایرۆسه تۆمار كران.
پێشتر حكومه‌تی لوبنان ژماره‌یه‌ك رێكاری خۆپارێزی بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا گرته به‌ر و بڕیاریدا سنووری نێوان لوبنان و سووریا دابخات.
لوبنان له پێشه‌وه‌ی زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بییه له رووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.