پرۆسه‌ی خوێندن له مۆسكۆ راگیرا
ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له مۆسكۆ سسته
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی شاره‌وانی مۆسكۆ سێرگی سوبیانین، رایگه‌یاند، ده‌وام و پرۆسه‌ی خوێندن له قوتابخانه و زانكۆكانی مۆسكۆ تا (10ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020) راده‌گیرێن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی مۆسكۆ راشیگه‌یاند، له دوو رۆژی رابردوودا ته‌نیا (20) حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون و ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌راورد به وڵاتانی دیكه زۆر كه‌مه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ر چالاكییه‌كی وه‌رزشی، هونه‌ری و رۆشنبیری بكرێت نابێت له (50) به‌شداربووی زیاتری هه‌بێت.
داواشی له دانیشتوانی مۆسكۆ كرد، هه‌تا پێیان ده‌كرێت خۆیان له قه‌ره‌باڵغی بپارێزن و ئه‌گه‌ر بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت له ماڵ نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، حكومه‌تی رووسیا، رایگه‌یاند، (30) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوون و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته (93) كه‌س.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا، خاتوو تاتیانا گولیكۆڤا، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا (30) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون و ژماره‌ی تووشبووان له (63) كه‌سه‌وه گه‌یشتووه‌ته (93) كه‌س.
روونیشیكرده‌وه، (86) حاڵه‌تیان له ده‌ره‌وه رووسیا تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوونه و ئه‌وانی دیكه له ناو رووسیا تووشبوونه.