گه‌وره به‌رپرسێكی كه‌ته‌لۆنیا تووشی كۆرۆنا بوو
له كه‌ره‌نتین ده‌مێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا، كیم تورا تووشی كۆرۆنا بووه و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی شاره‌وانی مه‌درید، ئیزابێل دیاز ئایۆسۆ ئه‌مڕۆ تووشبوونی خۆی به كۆرۆنا راگه‌یاند.
كیم تورا، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له كه‌ره‌نتین ده‌مێنێته‌وه و خۆی له خه‌ڵك دابڕیوه و كاته‌كانی له باڵه‌خانه‌یه‌كی حكومه‌ت به‌سه‌ر ده‌بات.
هاوكات، سه‌رۆكی شاره‌وانی مه‌درید، ئیزابێل دیاز ئایۆسۆ له تویتێكدا رایگه‌یاند، تووشی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕی ئه‌و دوژمنه نه‌بینراوه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا رایگه‌یاند، له (24) كاتژمێری رابردوودا (297) كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.