دیمەنی خامۆشی ئیتاڵیا لە ئاسمانەوە بڵاودەکرێتەوە

هەموو شتێک وەستاوە

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دیمەنی شاری بارانزاتێ لە میلانی ئیتاڵیا بڵاودەکاتەوە دوای ئەوەی حکومەتی ئیتاڵیا بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی دا.

شارەکە بە تەواوی چۆڵبووە و هاتووچۆی تێدا وەستاوە، هەر یەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیسپانیا و فەرەنساش ئەگەر هەیە هەمان رێکاری ئیتاڵیا بگرنە بەر.

لە ئیتاڵیا 27 هەزار و 980 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و دوو هەزار و 158 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، دوو هەزار و 749 کەسی دیکەش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.