بارسێلۆنا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا داواکارییەکی هەیە
بارسێلۆنا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا داواکارییەکی هەیە
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داوای دواخرانی یارییەکانی یۆرۆ و کۆپا ئەمریکا دەکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا کە وابڕیارە لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداریی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یوێفا بکات، داوا دەکات یارییەکانی یۆرۆی 2020 و کۆپا ئەمریکا دوابخرێن کە وابڕیارە رۆژی 12ی یۆنیۆ هەردوو پاڵەوانێتییەکە دەستپێبکەن.
رۆژنامەکە کەتلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، زۆربەی یانە گەورەکانی ئەوروپا پشتگیریی داوایەکەی بارتۆمیۆ دەکەن و ئەوانیش لەگەڵ ئەوەدان یۆرۆی 2020 و کۆپا ئەمریکا دوابخرێت، بۆ ئەوەی دەرفەتیان هەبێت یارییەکانی ئەم وەرزەی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا و چماپیۆنزلیگ تەواو بکەن، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاکو ئێستا چارەنووسی ئەو خول و پالەوانێتییانە نادیارە.