دانیێلی رۆگانی: کاتێک زانیم تووشی کۆرۆنا بوویمە شۆک بووم بەڵام ئێستا سەلامەتم
دانیێلی رۆگانی: کاتێک زانیم تووشی کۆرۆنا بوویمە شۆک بووم بەڵام ئێستا سەلامەتم
دانیێل رۆگانی کە تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە، هاندەرنای یانەکەی لە سەلامەتی خۆی دڵنیا دەکاتەوە و خۆشیی بە بەخت دادەنێت.
دانیێل رۆگانی، بەرگریکاری یۆڤێنتۆس ئیتاڵی کە یەکەم یاریزان بوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، لە رێگای کەناڵی فەرمی یانەکەیەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، کە سەلامەتە و هەست بە باشی دەکات و تاکو ئێستا هیچ یەکێک لە نیشانە قورسەکانی پێوە دیار نییە و خۆی بە بەختیش ناودەبات.
بەرگریکارە 25 ساڵانەکەی یۆڤی دەڵێت، لەبەر ئەوەی یەکەم یاریزان بووم لەسەر ئاستی جیهان تووشی ئەم ڤایرۆسە بم، سەرەتا شۆک بووم، بەڵام هیوادارم تووشبوونی من بەم ڤایرۆسە ببێتە هۆی ئەوەی خەڵکی باشتر و زیاتر خۆی لەم ڤایرۆسە بپارێزێت.
رۆگانی کە ئێستا لە یەکێک لە ژوورەکانی هۆتێڵی یانەی یۆڤێنتۆس کەرەنتینە کراوە لەبارەی چۆنییەتی کات بەسەربردنی دەڵێت 'خەریکە سەرجەم فیلمەکانی نێتفلێکس تەواو دەکەم و رۆژانە هەر خەریکی سەیرکردنی فیلمەکانم'.