لەبەر کۆرۆنا ئەم وەرزە چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ بە شێوازێکی جیاواز بەڕێوە دەچن

ئەمڕۆ یوێفا بڕیاری کۆتایی دەدات

ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیار لەبارەی چارەنووسی یارییەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ دەدات و بەنیازە بە شێوازێکی نوێ یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو بکات.
پێشبینی دەکرێت یوێفا بڕیار بدات دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکان، یارییەکانی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ تەواو بکرێن کە بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەفتەی رابردوو راگیران، ئینجا دواتر یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی هەردوو پاڵەوانێتییەکە بە یەک یاریی بکرێن، یارییەکان یان لە یاریگایەکی بێ لایەن یانیش لە یاریگای یەکێک لەو دوو یانەیە بکرێن.
یوێفا بەنیازە یارییەکانی قۆناخی پێش کۆتایی و یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بگوازێتەوە تورکیا و لە ئیستەنبۆڵ هەر سێ یارییەکە لە ماوەی چوار رۆژ وەکو پاڵەوانێتییەکی بچووککراوە بکرێن.
یارییەکانی پێش کۆتایی و و یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگیش بە هەمان شێوە لە ماوەی چوار رۆژدا لە گدانسک لە پۆڵەندا بکرێن و نازناوی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە یەکلا بکرێتەوە.