پاڵه‌وانێكی ژاپۆن له ته‌مه‌نی 30 ساڵی گیانی له‌ده‌ستدا
برای وه‌رزشكاره پاڵه‌وانه‌كه‌ی ژاپۆن هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
كریس رید، یه‌كێك له دیارترین پاڵه‌وانه‌كانی ژاپۆن له سه‌مای سه‌ر شه‌خته، له ته‌مه‌نی 30 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
كریس رید به ڕه‌سه‌ن ژاپۆنییه و له دایكبووی وڵاتی ئه‌مریكایه و به‌شداریی 3 ئۆڵمپیكی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ماكارانی ژاپۆن كردووه و 10 مێدلیای به‌ده‌ستهێناوه.
رۆژنامه‌ی Japan Times، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریس رید له ته‌مه‌نی 30 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئالیسۆن رید كه برای كریسه، له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام نووسیویه‌تی: له‌ده‌ستدانی برایه‌كه‌م زۆر خه‌مناكی كردووین، ناتوانم هیچ وشه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه ده‌رببڕم، چونكه ئه‌و به‌رده‌وام رۆژه‌كانی به پێكه‌نین تێپه‌ڕ ده‌كرد و هه‌موومانی ده‌خسته زه‌رده‌خه‌نه و خۆشی.
ئالیسۆن ئه‌وه‌شی نووسیوه كه خوشكێكی دیكه‌یان هه‌یه و هه‌مان رێگه‌ی برایه‌كه‌ی گرتووه له یاری سه‌مای سه‌رشه‌خته و له دوایین پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا مێدالیای زێری بردووه‌ته‌وه,

