نوێترین توێژینەوە لەبارەی توانای مانەوەی کۆرۆنا لە دەرەوەی لەشی مرۆڤ
کۆرۆنا چەند دەتوانێت لە هەوادا بژی؟
K24- هەولێر:
توێژینەوەیەکی نوێی پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییە گوێزەرەوەکان و هەستیاریی لە ئەمەریکا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە.
بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە، کاتێک کەسێک دەپژمێت یان دەکۆکێت، ڤایرۆسەکە دەچێتە ناو هەواوە، ڤایرۆسەکە لەناو هەوا و تۆز و با، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بە چالاکی دەمێنێتەوە.
هەروەها ئاشکرایانکردووە، لەسەر پلاستیک و ستیل، کۆرۆنا دەتوانێت بۆ ماوەی سێ رۆژ بمێنێتەوە. هەرچی لەسەر پاکەتە، ڤایرۆسەکە دەتوانێت کەمتر لە 24 کاتژمێر بمێنێتەوە، لەسەر کۆپەریش، ڤایرۆسەکە دەتوانێت چوار کاتژمێر بمێنێتەوە.
پەیمانگاکە دەڵێت، ئەو توێژینەوەیەمان بۆ ئەوە کردووە، تاوەکو خەڵک بزانن چۆن خۆیان لە ماڵ و لە دەرەوە بپارێزن.
Reuters