یاریزانێكی ئینگلیزی له‌سه‌ر په‌یژه‌ی ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته خواره‌وه و ده‌مرێت
"یه‌كێك بووه له دیارترین یاریزانه به‌هره‌مه‌نده‌كانی ئینگلیزی،
یاریزانێكی پێشووی یانه‌ی دێربی كاونتی ئینگلیزی له ته‌مه‌نی 35 ساڵی له نێو ماڵه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستده‌دات.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه پێته‌ر ویتینگهام له نێوماڵهكهی له‌سه‌ر په‌یژه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و ده‌مرێت.
پێته‌ر ماوه‌ی دوو ساڵه یاری بۆ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كردووه، دوایینجار له 2018 یاریزانی یانه‌ی بلاكبێرن رۆڤێرز بووه، پێشتر بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ یاری بۆ یانه‌ی دێربی كاونتی كردووه.
پێته‌ر پێشتر له یانه‌ی ئاستۆن ڤیلا كاروانی وه‌رزشی خۆی ده‌ستپێكردووه و 56 یاری به درێسی ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجام داوه,
ئۆلیڤه‌ر كریس رۆژنامه‌نووسی بریتانیا تویتێكی كردووه و نووسیویه‌تی: پێته‌ر یه‌كێك بوو له دیارترین ئه‌و یاریزانه به‌هره‌مه‌ندانه‌ی كه من له ژیانی رۆژنامه‌گه‌ریم چاودێریم كردووه، چونكه خاوه‌ن تهكتیێكی پرۆفیشناڵانه بوو.
پێته‌ر له هێڵی ناوه‌راست و باڵه‌كان یاری ده‌كرد، پێشتر كاتێك له دێربی كاونتی یاری كردووه له لایه‌ن ده‌سته‌ی راهێنه‌ره‌كانی ئینگلیزی، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ده‌یه‌ی وه‌رگرتووه.
