قەشەیەک بۆ ئەوەی هەست بە تەنیایی نەکات لە کلێساکەی رێگایەکی سەیر بەکاردەهێنێت
"کەمتر هەست بە تەنیایی دەکەن"
K24- هەولێر:
دۆن گیوسێپێ کۆرباری، قەشەیەکی ئیتاڵییە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کلێساکەی چۆڵبووە و ئەویش بە رێگایەک، خەمی چۆڵی کلێساکەی کەم دەکاتەوە.
ئەو قەشەیە لە هەرێمی لۆمباردی، هەفتەی رابردوو داوای لە هەموو ئامادەبووان کرد نەیەنەوە بۆ کلێسا تاوەکو پارێزراو بن.
قەشە داواشیان لێدەکات، هەر کەسەو وێنەیەکی خۆی بنێرێت تاوەکو لە شوێنی دانیشتنیان وێنەکان دابنێت و کلێساکە چۆڵ دەرنەکەوێت.
دەشڵێت، بەم جۆرە کەمتر هەست بە تەنیایی دەکەم.
ئیتاڵیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کۆرۆنا زیانی زۆری لێداوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هاووڵاتیان و حکومەت درەنگ رێکارەکانیان جێبەجێکرد.

