رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا: مێسی له بارسێلۆنا ده‌ڕوات
"مێسی ئاماده‌یه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بارسێلۆنا جێبهێڵێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی ئاماده‌یه له هاوینی ئه‌مساڵ له بارسێلۆنا بڕوات.
رۆژنامه‌ی "El Confidental"ـی له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: لیۆنێل مێسی له دۆخی بارسێلۆنا رازی نییه و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش گوێ به بڕیاره‌كانی ناده‌ن، به‌تایبه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی یه‌كێك بوو له‌و بڕیارانه‌ی كه به دڵی مێسی نه‌بوو، چونكه لیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌ره‌دا هه‌بوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی ده‌یه‌وێت له كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له هاوینی ئه‌مساڵ له بارسێلۆنا بڕوات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا ته‌نیا یه‌ك ئومێدی هه‌یه كه مێسی له یانه‌كه بمێنێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر نێیمار بۆ بارسێلۆنا بگه‌ڕێننه‌وه ده‌توانن له بڕیاری رۆیشتنه‌كه لیۆ پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه.
مێسی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه له بارسێلۆنا یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، شه‌ش خه‌ڵاتی تۆپی زێرین و 10 نازناوی لالیگای بردووه‌ته‌وه.
مێسی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 31 یاری، 24 گۆڵ، 16 ئاسیستی كردووه، تا ئێستا 718 یاری بۆ بارسێبۆنا كردووه، 627 گۆڵ و 261 ئاسیستی هه‌یه.