سەرۆکی یوێفا: نابێت نازناوی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا بە بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس و لیڤەرپوول بدرێت

سەرۆکی یوێفا: نابێت نازناوی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا بە بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس و لیڤەرپوول بدرێت

ئالێکساندەر چێفرینی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رەتیدەکاتەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا کۆتایی پێ بهیێنرێت و نازناوی خولەکان بە بارسێلۆنا و لیڤەرپوول و یۆڤێنتۆس و بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان بدرێت چونکە پلەی یەکەمیان گرتووە، بەڵکو سەرۆکەکەی یوێفا داوا دەکات یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو بکرێن.

ئالێکساندەر چێفرین، سەرۆکی یوێفا دەڵێت 'گوێم لە چەندین هەواڵی بێ بنەما دەبێت، گوایە یوێفا داوای کردووە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا تەواو نەکرێن، دەنگۆی ئەوەم گوێ لێ دەبێت کە یوێفا داوای کردووە پێشەنگی ئێستای ریزبەندیی خولەکان ببنە پاڵەوان و کۆتایی بەم وەرزە بهێنرێت، بەڵام من دەمەوێت پێتان بڵێم ئەم هەواڵانە بە هەموو شێوەیەک دروون لە راستییەوە، ئامانجی ئێمە ئەوەیە ئەم وەرزە تەواو بکەین، ئێمە کەسمان رێنمایی نەکردووە یارییەکانی ئەم وەرزە کۆتایی پێ بهێنن'.

لەم وەرزە پێش ئەوەی یارییەکان بەهۆی کۆرۆناوە بوەستن، یۆڤێنتۆس پێشەنگی سێریا ئەی، بارسێلۆنا پێشەنگی لالیگا و لیڤەرپوول پێشەنگی پرێمەرلیگ بوون.