سەرەڕای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هێشتا ساری رۆژانە 60 جگەرە دەکێشێت
یۆڤێنتۆس رێکارێکی تایبەت بۆ پاراستنی ماوریزیۆ ساری دەگرێتە بەر
یانەی یۆڤێنتۆس هەندێک رێکاری تایبەت بۆ پارساتنی ماوریزیۆ ساری راهێنەری یانەکەی دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بیپارێزێت، چونکە تاکو ئێستا ئەم راهێنەرە ئیتاڵییە رۆژانە 60 جگەرە دەکێشێت و دەستبەرداری جگەرەکێشان نابێت.
بەرپرسانی یانەی یۆڤێنتۆس چەند رێکارێکی تایبەتیان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی ماوریزیۆ ساری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن، چونکە ئەم راهێنەرە 61 ساڵانە ئاڵودەی جگەرە کێشانە و ساڵانێکی زۆرە رۆژانە 60 جگەرە دەکێشێت و تاکو ئێستاش لەسەر ئەم خووەی بەردەوامە، کە مەترسی بۆ سەر تەندروستی هەیە.
ئۆریلیۆ ڤیرجیلی، هاوڕێی نزیکی ماوریزیۆ ساری بە رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی راگەیاندووە هێشتا ساری هەر خەریکی سەیرکردنەوەی یارییەکانی تۆپی پێیە و ئامارەکانی یاریزانەکانی و یاریزانانی یانەکانی دیکە شرۆڤە دەکات، بەڵام تاکو ئێستا وازی لە جگەرەکێشان نەهێناوە.
تاکو ئێستا دانیێلی رۆگانی و بلەیتس ماتیودی لە یۆڤێنتۆس تووشی کۆرۆنا بوون، بۆیە بەرپرسانی یانەکەیان دەیانەوێت ساری لەم پەتایە بپارێزن