ئەحمەد جۆڵا: بەھۆی كۆرۆنا ئێستا ئیشكردن زیانی زیاترە

سێ كەسی ئێستا خراپە

K24 - سلێمانی

جگە لە تیمەكانی تەندروستی و ھێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە، ژمارەیەك لە ھونەرمەندان بە پەیام و بەرھەمی ھونەری كار دەكەن بۆ ھۆشیاركردنەوەی ھاووڵاتییان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەحمەد جۆڵا، ھونەرمەند لە شاری سلێمانی بە كوردستان24ی گوت: "پێویستە ھەموومان پابەندی رێنماییەكان بین، بەراورد بە وڵاتانی دیكە خۆشبەختانە ژمارەیەكی كەم لە ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە، با ھەوڵدەین ژمارەكە لەوە زیاتر نەبێت، كە ژمارەكە زۆر بوو كۆنترۆڵ ناكرێت، گرنگە كە خەڵك لە یەكتركۆنەبنەوە ئێستا سێ كەسی خراپە".

گوتیشی: "ھێزە ئەمنییەكان ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن و رقیان لە ھیچ كەس نییە، ئەوانیش ئەو دۆخەیان پێناخۆشە و ئەركیان زیاتر بووە. راستە ھەندێك كەس ھەوڵدەدات كە بچێتە بازاڕ و ئیش بكات، بەڵام ئێستا ئیش كردن بەھۆی ئەم ڤایرۆسە".

ئەحمەد جۆڵا، ئاماژەی بەوەكرد: "بەردەوام دەبین لە ھاوكاریكردنی خەڵك، رۆژانە ئازوقە بەسەر نزیكەی 150 ماڵ دابەش دەكەین كە پێویستیان پێیە، لێرەشەوە سوپاسی سەرمایەداران دەكەین كە رۆژانە ھاوكارە دەبەخشن".