کەرەنتینەکراوەکانی ئیسپانیا ژنێکی 80 ساڵی دەخەنە گریان

دراوسێکانی لەبیریان نەکردووە کە رۆژی لە دایکبوونیەتی

K24- هەولێر:

لە مەدریدی ئیسپانیا کۆمەڵێک دراوسێی خانمێکی 80 ساڵ، رۆژی لە دایکبوونی لەبیر ناکەن لە ماڵەکانیانەوە گۆرانی رۆژی لە دایکبوونی بۆ دەڵێن.

هەروەها، دراوسێکانی کێکی رۆژی لە دایکبوونیان لەبەر دەرگاکەی داناوە و بە گەرمی پیرۆزبایی لێ دەکەن.

ئەمەش خانمە بە تەمەنە ئیسپانییەکە دەخاتە گریان و لە پەنجەرەی ماڵەکەیەوە سوپاسیان دەکات.

لە ئیسپانیا یانزدە هەزار و 400 حاڵەتی کۆرۆنا هەیە و لە هەندێک ناوچە قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندراوە.