یۆرگن كڵۆپ ماڵئاوایی له لیڤه‌رپوول ده‌كات
3 راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی كڵۆپ به‌ربژێر كراون
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا، ئیداره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول 3 راهێنه‌ری بۆ شوێنگره‌وه‌ی یۆرگن كڵۆپی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی به‌ڕبژێر كردووه و له ئێستاوه پلان داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی راهێنه‌رێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی كڵۆپ بۆ داهاتووی یانه‌كه ئاماده بكات.
رۆژنامه‌ی The Athleticـی ئه‌مریكی، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیڤه‌رپوول پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی كڵۆپ راهێنه‌رێك بۆ شوێنه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی رێنجه‌رزی سكۆتله‌ندی و ئه‌فسانه‌ی پێشووی یانه‌كه (ستیڤن جیرارد) به‌ربژێری یه‌كه‌می ئیداره‌ی لیڤه‌رپووله بۆ شوێنگره‌وه‌ی كڵۆپ.
به‌ربژێری دووه‌م، پێپ لیندرزی یاریده‌ده‌ری ئێستای یۆرگن كڵۆپه، له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانیا (جۆلیان ناگیلسمان) ناویان له لیستی داواكراوه‌كانی ئیداره‌ی لیڤه‌رپووله بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو شوێنی كلۆپ بگرنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، یۆرگن كلۆپ هیچ پلانێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستادا له لیڤه‌رپوول بڕوات، به‌ڵام له كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2024 ماڵئاوایی له یانه‌كه ده‌كات.
یۆرگن كڵۆپی ته‌مه‌ن 52 ساڵ، له 2015 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی لیڤه‌رپوولی وه‌رگرت، وه‌رزی رابردووی نازناوی چامپیۆنزلیگ و ئه‌م وه‌رزه‌ش به ته‌واوه‌تی له بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ نزیك بووه‌ته‌وه.
كڵۆپ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول 254 یاری ئه‌نجام داوه، 156 یاری بردووه‌ته‌وه، 55 به‌رامبه‌ربوون و 43 شكستی هه‌یه.