بۆ یه‌كه‌مجاره كریستیانۆ و مێسی ئه‌و ریكۆرده خراپه تۆمار بكه‌ن
مێسی له ریزبه‌ندی هه‌شته‌می جیهانه و ناوی كریستیانۆش هه‌ر له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا نییه
له نوێترین ریزبه‌ندی گرانبه‌هاترین یاریزانه‌كانی جیهان، كلیان مباپێ لوتكه‌ی گرتووه، كریستیانۆش هه‌ر ناوی له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا نه‌هاتووه.
پێگه‌ی Transfermarktـی جیهانی كه به ناوبانگترین سه‌رچاوه‌یه بۆ داتا و ئاماره‌كانی تۆپی پێ، له نوێترین ریزبه‌ندی گرانبه‌هاترین یاریزانه‌كانی جیهان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كلیان مباپێ هێرشبه‌ری فره‌نسی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كان نرخی 200 ملیۆن یۆرۆیه.
ره‌حیم ستێرلینگ هێرشبه‌ری ئینگلیزی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به 160 ملیۆن یۆرۆ پله‌ی دووه‌می گرتووه، نێیمار دا سیلڤا به هه‌مان شێوه به 160 ملیۆن یۆرۆ له پله‌ی سێیه‌م دێت.
هه‌ریه‌ك له سادیۆ مانێ به 150 ملیۆن یۆرۆ، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری به 150 ملیۆن یۆرۆ له پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م دێن.
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له 140 ملیۆن یۆرۆ له پله‌ی هه‌شته‌م ده‌بینرێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كه هاوینی 2018 به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس ناوی له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا نییه، به‌لام مه‌زه‌نده ده‌كرێت نرخی كریستیانۆ له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بۆ خوار 100 ملیۆن یۆرۆ دابه‌زی بێت.