زێدان، سه‌رۆكی ریال مه‌دریدی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه راسپاردووه
"زێدان به نهێنی له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه له گفتووگۆدایه"
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی بریتانیا ئاشكرایان كرد كه یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بڕیاری داوه له‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداری ریاز محه‌ره‌ز بێت، به‌مه‌ش راسته‌وخۆ زینه‌دین زێدان بۆ گواستنه‌وه‌ی هاونیشتیمانه جه‌زائیرییه‌كه‌ی به نهێنی چۆنه سه‌رهێڵ.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل و سه‌نی بریتانیا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه رایگه‌یاند كه مانچێسته‌ر سیتی ریاز محهرهزیان خستۆته لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌م كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستبه‌رداری ده‌بن و نرخه‌كه‌شیان به 80 ملیۆن یۆرۆ مه‌زه‌نده كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید داوای له فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بچێته سه‌رهێڵ.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، زێدان له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه قسه‌ی كردووه و داوای لێكردووه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید راسپارێت.
مەحرەز له 2016 خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پرێمه‌رلیگی وه‌رگرت، هاوینی رابردوو بەرامبەر 60 ملیۆن پاوەند لە لێستەر سیتیەوە گواسترایەوە مان سیتی و لەگەڵ ئەو یانەیە لەم وەرزەدا نۆ گۆڵ و 14 ئاسیستی تۆمار کردووە و هاوینی 2023 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.
