گه‌وره دانووستانكارێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا تووشی كۆرۆنا بووه
هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌م
K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره دانووستانكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا، میشال بارنییه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
بارنییه، له تویتێكدا نووسیویه‌تی: ده‌مه‌وێت پێتان رابگه‌یه‌نم، كه پشكنینی تایبه‌ت به كۆرۆنام ئه‌نجامداوه و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌م.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: بارودۆخم باشه و وره‌م به‌رزه و ره‌چاوی هه‌موو رێنمایی و ئامۆژگارییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌م.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: ده‌مه‌وێت به هه‌موو ئه‌وانه بڵێم زیانیان به هۆی كۆرۆناوه به‌ركه‌وتووه، هه‌موو ئه‌وانه‌شی له ماڵه‌وه ماونه‌ته‌وه، به‌یه‌كه‌وه ئه‌م ئاسته‌نگه به‌جێ ده‌هێڵین و سه‌رده‌كه‌وین.