ئۆنای ئیمری هۆكاری راسته‌قینه‌ی ریمۆنتادایه‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
ئۆنای ئیمری پاش 3 ساڵ بێده‌نگی ده‌شكێنێت
ئۆنای ئیمری راهێنه‌ری ئیسپانی هۆكاری ریمۆنتادایه مێژووییه‌كه‌ی بارسێلۆنا له دژی پاریس سانجێرمان بۆ نه‌بوونی سیسته‌می VAR ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌وكات ڤار هه‌بووایه ئێمه بارسێلۆنامان تێپه‌ڕاندبوو.
ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری پێشووی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی ماركا، رایگه‌یاند كه به‌داخه‌وه ئه‌وكات له 2017 سیسته‌می ڤار نه‌بوو، ئه‌گه‌رنا بارسێلۆنا هه‌رگیز نه‌یده‌توانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه تۆمار بكات.
له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگی 2017 كه ئه‌وكات پاریس سانجێرمان له نێو یاریگه‌ی خۆی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به بارسێلۆنا هێنا، به‌ڵام له یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به ئه‌نجامی (6 ـ 1) یارییه‌كه‌ی برده‌وه و گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی.
له‌مباره‌یه‌وه ئۆنای ئێمری ده‌ڵێت: هه‌موومان ئه‌م یارییه‌مان باش له‌بیره، له چه‌ندان حاڵه‌ت ناوبژیوان بڕیاره‌كانی هه‌ڵه بوو، به‌تایبه‌تی له هه‌ژماركردنی ئه‌و لێدانه پێناڵتییه‌ی له خوله‌كی 91 له‌به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا هه‌ژماری كرد، جگه له‌وه‌ش له كاتی یارییه‌كه ناوبژیوانی ئه‌ڵمانی زۆر به‌خراپ ده‌ركه‌وت و هاوكارێكی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا ریمۆنتادایه‌كی مێژوویی بكات، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وكات سیسته‌می ڤار هه‌بووایه ئێمه ساڵێكی مێژووییمان تێپه‌ڕ ده‌كرد، چونكه له لوتكه‌ی ئاستی خۆماندا بووین.
ئۆنای ئێمری كه ئێستا بێ یانه‌یه و راهێنه‌ری هیچ یانه‌یه‌ك نییه، له وه‌ڵامێكی رادیۆی ماركادا له باره‌ی دهستنیشكردنی باشترین ئه‌و یاریزانانه‌ی راهێنانی پێكردوون، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌لڤارۆ نیگریدۆ له یانه‌ی ئه‌لمیریا، داڤید ڤییا له ڤالێنسیا، مباپێ و نێیمار له پاریس سانجێرمان.