چاوەڕواندەکرێت دوای کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا 25 ملیۆن کەس بێکار بن
سەدان ملیار دۆلار زەرەر له ئابووریی جیهان دەدات
K24 - ئەوروپا - لەندەن
رێکخراوی جیهانیی کار (ILO) رایدەگەیەنێت، کاریگەریی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو جیهانی گرتووەتەوە و کاریگەریەکی یەکجار گەورەی لەسەر ئابووری جیهانی هەبووه.
گوی ریدەر (Guy Ryder) بەڕێوەبەری گشتی (ILO) لە لەندەنەوە لە راپۆرتەکدا رایگەیاندووە: چاوەڕێدەکرێت 25 ملیۆن کەس لەهەموو جیهان کارەکانیان لەدەست بدەن و زیانی داهاتی کارکەر تا کۆتایی ساڵی 2020 لەنێوان 860 ملیارد بۆ 4.3 ترلیۆن دۆلار بێت.
لەبەر ئەوە رێکخراوەکە داوا لەهەموو حکومەتەکان دەکات بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکه بکەن و داهات کۆبکەنەوە و هاریکاری کۆمپانیا گەورەکان بن لە مایەپووچی و رێگریبکەن لە مایەپووچی جیهانی کار، لەگەڵ ئەوەی هەندێک لە حکومەتەکان خۆیان قەرزدارن و ئابووریان بەهێز نییە.