یاریزانێك ئه‌و شه‌ڕه ئاشكرا ده‌كات كه له نێوان مێسی و گواردیۆلا روویداوه
یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا: هیچ یاریزانێك بۆی نه‌بوو ده‌نگی به‌سه‌ر مێسی دا به‌رز بكاته‌وه
یاریزانێكی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له ڕیزه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هیچ یاریزانێك بۆی نه‌بوو ده‌نگی به‌سه‌ر مێسی دا به‌رز بكاته‌وه، ده‌شڵێت: ته‌نیا گواردیۆلا یه‌كجار ئه‌و كاره‌ی كرد ئه‌ویش لیۆ لێی قبوڵ نه‌كرد.
ئالێكسانده‌ر هالیبی ناوه‌راستكاری بیلارووسی كه پێشتر له 2008 له‌سه‌ر داواكاری گواردیۆلا له ئارسێناڵه‌وه به به‌های 17 ملیۆن یۆرۆ بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، له دیمانه‌یه‌كی چه‌ناڵی (ڤاتسكۆ لایڤ) له یوتیووب، ئاشكرای ده‌كات كه پێشتر له كاتی راهێنانه‌كان رووداوێك له نێوان مێسی و گواردیۆلا روویدا.
هالیبی ته‌مه‌ن 38 ساڵ ده‌ڵێت: له كاتی مه‌شقه‌كان و یارییه‌كان هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی به‌سه‌ر مێسی دا هاوار بكات، ته‌نانه‌ت جارێكیان له كاتی راهێنانه‌كان گواردیۆلا هاواری به‌سه‌ر مێسی دا كرد، راسته‌وخۆ لیۆ مێسی شه‌قێكی له تۆپه‌كه‌دا و فڕێی‌دا و یاریگه‌ی جێهێشت، به‌ڵام چاڤی هێرناندێز چووه به‌رده‌می و توند گرتی و پێی گوت: لیۆ لیۆ ئه‌وه ناته‌وێت گوێ له پێپ گواردیۆلا بگریت، تكایه ئارام به‌وه.
هالیب كه پێشتر له نێوان 2008 تا 2011 یاری بۆ بارسێلۆنا كردووه نازناوی لالیگا، جامی شا و چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا، له‌مباره‌یه‌وه زیاتر ده‌ڵێت: مێسی یاریزانێكی ده‌گمه‌ن و نایابه، ئه‌وكاتانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شێتانه و ئه‌فسووناوی گۆڵی ده‌كرێت، من و یاریزانه بیانییه‌كان (ماركێز، گۆدیسۆن و تێری هێنری) به‌یه‌كترمان ده‌گوت بینیتان ئه‌و یاریزانه بچووكه چی گۆڵێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری كرد.
پێپ گواردیۆلای 49 ساڵ، راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، پێشتر له نێوان 2008 تا 2012 راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنای كرد، له 2009 سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی برده‌وه (چامپیۆنزلیگ، لالیگا، جامی شا، جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، سووپه‌ری ئه‌ورووپا و جامی جیهانی یانه‌كان).
