38 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە بەندیخانەیەکی نیویۆرك تۆمار کرا
ژمارهی تووشبووان له ئهمهریكا 26 ههزار كهسی تێپهڕاند
K24 - ههولێر:
38 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە نێو بەندیخانەیەکی شاری نیویۆرکی ئەمهریکا تۆمار کرا و حکومەتی هیندستانیش قەدەخەی هاتووچۆی لە تەواوی وڵات راگەیاند.
میدیاکانی ئەمهریکا بڵاویانکردەوە دوای پکشنین دەرکەوتووە 38 بەندکراوی نێو یەکێک لە بەندیخانەکانی نیویۆرک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئێستا لە ژێر چاودێریدان.
کۆشکی سپیش رایگەیاند ئەنجامی پشکنینەکانی هەریەک لە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و هاوژینەکەی نێگەتیڤ بووە و هیچ کامیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.
ئەمە لەکاتێکدایە لە 24 کاتژمێری رابردوودا 46 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە گەیشتە 348 کەس و ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتە 26 هەزار و 863 کەس.
ئ. م