کۆرۆنا یەک ملیار کەسی رەوانەی ماڵەوه کردووه

نزیکەی 100 ملیۆن قوتابیش له خوێندن دابڕاون

K24- هەولێر

بەپێی ئاماری ئەمڕۆی ناوەندەکانی چاودێریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له هەموو جیهان، ژمارەی تووشبووان له هەموو جیهان 307 هەزار کەسی تێپەڕاندووه و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکه له 13هەزار کەس نزیک دەبێتەوه.

ئێستا ئیتاڵیا به زیاتر له 4800 قوربانی زۆرترین گیانلەدەستدانی بەهۆی کۆرۆنا هەبووه و پێش چین که ناوەندی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنایه، کەوتووەتەوه. دوای ئەم دوو وڵاتەش، ئێران، ئیسپانیا و فەرەنسا له پلەکانی سێیەم تاکو پێنجەمن.

جگه له تووشبوون و گیانلەدەستدان، ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکەی یەک ملیار کەسی رەوانەی ماڵەوه کردووه و له کەرەنتینی زۆرەملێن.

ئەم ڤایرۆسه نزیکەی 100 قوتابیشی له خوێندن دابڕاندووه و ساڵی خوێندی ئەمساڵی تووشی مەترسیی کردووه.

له ئەمەریکا زیاتر له 80 ملیۆن کەس به ناچاری لەماڵەوە دەمێننەوه و له کارەکانیان دابڕاون.

له عێراق و هەرێمی کوردستانیش دانیشووانی هەموو پارێزگاکان رەوانەی ماڵەوه کراون و نزیکەی 10 رۆژه هاتوچۆ قەدەغه کراوه.

سەرچاوه: RadioFarda

 

K.S