په‌تا كوشنده‌كه سارینه یان ڤایرۆسی كۆرۆنا؟
راستی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین بزانه
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی شی جین بینگ سه‌رۆكی چین، بڵاوكرایه‌وه كه گوایه ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه ڤایرۆس نییه، به‌ڵكو گازی سارین-ه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ قسه‌كانی سه‌رۆكی چین-دا به ده‌نگێكی عه‌ره‌بی ناخۆش كۆمه‌ڵێك رسته ریز كراوه، كه گوایه ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی بڵاوی كردۆته‌وه گازی سارین-ه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ڤایرۆس نییه.
جێنێفه‌ر ئێرلی مامۆستای نووسینی وتاری سیاسی له زانكۆی مینیسۆتا- ئه‌مریكا، له‌وتارێكدا له رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز نووسیویه‌تی: "هه‌میشه هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو (فه‌یك) وشه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر و سه‌رنج راكێشی وه‌ك باوه‌ڕبكه‌ن، سه‌رنجبده‌ن، من به‌رپرسم، به‌ڵێن ده‌ده‌م به‌كارده‌هێنن".
بۆ سه‌لماندنی قسه‌كه‌ی ئێرلی، له یه‌كه‌م رسته‌ی وه‌رگێڕدراوی عه‌ره‌بی ڤیدیۆكه‌ی سه‌رۆكی چین ده‌ڵێت: "من مه‌سئولم له‌م قسه‌یه‌ی خۆم".
له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م وتاره‌ی سه‌رۆكی چین، وتارێكی 12 خوله‌كیی، دواشهوی ساڵی 2019 یه به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ-ه‌وه پێشكه‌شی گه‌لی چین-ی كرد، واته له 30/12/2019. له‌و ساته‌دا كه ئه‌م وتاره بڵاوبۆته‌وه تازه ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین سه‌ریهه‌ڵدابوو.
قسه‌كانی سه‌رۆكی چین په‌یوه‌ندی به ڤایرۆسی كۆرۆناوه نییه و زیاتر ئاراسته‌ی گه‌لی هۆنگ كۆنگ ده‌كات كه له‌و كاته‌دا له گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا بوون. هۆنگ كۆنگ هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆمی سه‌ر به چین-ه.
هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌یدا به‌ڵێن ده‌دات كه ریفۆرم له سوپا و سیستمی به‌رگریدا ده‌كات. هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه به سیاسه‌تی بیجینگ ده‌كات كه وا سه‌یری جیهان ده‌كات كه چین شارستانی و كراوه و لێبوورده‌یه. دواتر لیستێك له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی 2019 ده‌خاته‌ڕوو كه حكومه‌ت پێشكه‌شی چینی كردووه. ته‌نانه‌ت بهدێرێكیش باسی ئه‌مریكای تێدا نییه.
كه‌واته وتاره‌كه دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به كۆرۆنا ڤایرۆس و گازی سارین–ه‌وه نییه. به‌ڵام ئه‌ی بۆچی ئه‌م ده‌ستكاریكردن و شێواندنه له‌م كاته‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌وپه‌ڕی ناڕه‌حه‌تی و ترسدان.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه، زیاتر ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه به‌رامبه‌ر ئه‌و رێوشوێنه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌تیه به‌ر و وا پیشانی خه‌ڵكی بده‌ن كه ئه‌م ترسه بۆ خه‌ڵكی كوردستان نییه، به‌ڵكو ئه‌وه شه‌ری نێوان زلهێزهكانهو ئه‌وان یه‌كتری به ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ده‌بن. له‌م رێگه‌یه‌وه خه‌ڵك رادێنن گوێ به خۆپارێزی و ئامۆژگاری حكومه‌ت نه‌دات، ئه‌گینا هیچ مانایه‌كی تری شاراوه و نهێنی له پشته‌وه نییه.
سارا دۆرن له رۆژی 21 ئادار راپۆرتێكی له رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست بڵاوكردۆته‌وه له ژێر ناوی "بڕوا به‌و هه‌واڵه فهیكانه مه‌كه كه له سۆشیال میدیا بڵاوده‌بێته‌وه"، سارا پێمانده‌ڵێت، ئه‌وه به‌شێكه له‌و جه‌نگه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیر له خۆپارێزی نه‌كاته‌وه. ئه‌و نایشارێته‌وه له كۆمه‌ڵگه دیموكراتی و نادیموكراتییهكاندا ئه‌وه به‌دیده‌كرێت. ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگای خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵات و دواكهتووهكانیشدا. وتیشی: "تاكه جیاوازی ئه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵگه تازه پێگه‌یشتووه‌كان كاریگه‌ریی زیاتره وه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرئاوادا".
هه‌روه‌ها جیف هانوك، مامۆستای په‌یوه‌ندییه‌كان له كۆلێژه مرۆییه‌كان له زانكۆی ستانفۆرد و به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زرێنه‌ر بۆ تاقیگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له زانكۆكه، پێیوایه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و گرتانه كه گومان دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك هه‌میشه له نائارامیدا بژی و ترس هه‌بێت له‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت توانای پاراستنی هاوڵاتییه‌كانی نییه بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت داوای هه‌رچی كرد، هاووڵاتی رهتیكاتهوه.
جا له‌و رۆژه‌وه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵداوه به ده‌یان هه‌واڵ بڵاوبۆته‌وه كه باس له تێۆری پلانگێڕی ده‌كات له سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌واڵه فه‌یكانه‌ی بڵاوده‌بنه‌وه چه‌ند سه‌عاتێك نابات، ونده‌بن.
بۆیه رۆبه‌رت شمهرلین به‌رێوه‌به‌ری كارگێڕی بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی له كۆلێژی هارڤارد ئامۆژگاریمان ده‌كات زیاتر له باره‌ی ڤایرۆسه‌كه بخوێنینه‌وه و زیاتر خۆمان سهرقاڵكهین به رێنمایی ده‌زگا به‌رپرسه‌كان وه‌ك له‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه چی بووه پێشتر.
رۆبه‌رت ده‌ڵێت: "له‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوده‌بنه‌وه گوایه ئه‌مه‌ریكا له ده‌مێك ساڵه ئه‌م ڤایرۆسه‌ی دروستكردووه، یاخود ده‌ڵێن له تاقیگه دروستكراوه و بڵاوكراوته‌وه. یاخود ده‌ڵێن ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ده‌رمانێكی بۆ دروست بكات و خۆی بیفرۆشێت، چه‌ندین هه‌واڵ و ده‌نگۆی دیكه له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكییه له‌بڕی چوونه ناو ئه‌و هه‌واڵه فه‌یك و گومانانه‌وه، خۆی بپارێزێت".
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی سه‌رۆكی چین–یش هه‌مان سیاسه‌ته جێبه‌جێكرا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیر له خۆپاراستن نه‌كاته‌وه و به‌دوای هه‌واڵی فهیكدا بچێت، رێگه‌یه‌كیش بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕوا به هه‌واڵه راستییه‌كانیش نه‌كات.
ڤیدیۆ راسته‌قینه‌ی سه‌رۆكی چین كه به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات: