به‌ڤیدیۆ... ئه‌مڕۆ له خولێكی ئه‌ورووپا ناوبژیوان 5 لێدانی پێناڵتی هه‌ژمار كرد
به‌بێ گوێدان ڤایرۆسی كۆرۆنا یارییه‌كه به به ئاماده‌بوونی هانده‌رانیش به‌ڕێوه چوو
له خولی تۆپی پێی بیلارووسیا به‌بێ گوێدانه ڤایرۆسی كۆرۆنا یارییه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، له كاتێكدا سه‌رجه‌م خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا راگێرا و له یارییه‌كه‌شدا ناوبژیوان فیكه‌ی 5 لێدانی پێناڵتی لێدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22 ئاداری 2020، له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی بیلارووسیا، یانه‌ی سلوتسك به ئه‌نجامی 3 ـ 1 له یانه‌ی سلاڤیا موزیری برده‌وه، سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانی هه‌ردوولاش به لێدانی پێناڵتی بوو.
ئه‌م یارییه له كاتێكدا بوو زۆربه‌ی خوله گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا دواخرا، به‌ڵام تاكه خول بوو له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا به ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه چوو، له یارییه‌كه‌شدا ناوبژیوان 5 لێدانی پێناڵتی هه‌ژمار كرد، 4 گۆڵ له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی بوو، لێدانێكی پێناڵتیش به‌فیڕۆدرا.