پزیشكانی ئێران ھۆشداری دەدەن
داوا لە روحانی دەكەن قەدەغەی ھاتووچۆ رابگەیەندرێت
K24 - ھەولێر
پزیشكانی ئێران ھۆشداری لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان دەدەن و داواش لە روحانی دەكەن قەدەغەی ھاتووچۆ رابگەیەنێت.
ژمارەیەك لە پزیشكان و پسپۆرانی بواری تەندروستی لە نامەیەكدا داوا لە حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران دەكەن، قەدەغەی ھاتووچۆ لە ناوشار و دەرەوەی شارەكان رابگەیەنێت. ھاوكات ھۆشداریش دەدەن لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران.
لە نامەكەیاندا داوا لە سەرۆك كۆماری ئێران دەكەن بۆ كۆنترۆڵی مەترسییەكانی كۆرۆنا و پاراستنی سەلامەتی ھاووڵاتییانی ئێرانی لە ھەفتەكانی داھاتوودا ھاتووچۆی نێوان شارەكان و ناو شارەكانیش قەدەغە بكات.
تا ئێستا لە ئێران بە ھۆی كۆرۆناوە 1685 كە گیانیان لەدەستداوە و ژماەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 21 ھەزار و 638 كەس.