13 هەواڵی خۆش لەبارەی کۆرۆنا ڤایرۆس
بۆ خۆدوورخستنەوه له هەواڵی ناخۆش سەبارەت به کۆرۆنا
K24 – هەولێر
رۆژانه دەیان هەواڵی ناخۆش سەبارەت به کۆرۆنا له هەموو دەزگاکانی راگەیاندن بڵاودەکرێتەوه، بەڵام هەواڵی خۆش سەبارەت بەم ڤایرۆسه کەم دەبیسترێت.
به دڵنیاییەوه هەموو هەواڵەکان لەسەر کۆرۆنا ڤایرۆس هەواڵی ناخۆش نین، بەڵکو هەندێک هەواڵی خۆش و ئومێدبەخشیش هەن که تاکو ئێستا کەس سەرەنجی پێنەداوه.
مەبەست لەم بابەتە مانای ئەوه نییه خۆمان نەپارێزین و ڤایرۆسەکه به کەم بگرین و گرنگیی پێنەدەین.
1- 99%ی تووشبووانی کۆرۆنا ڤایرۆس چاکدەبنەوه و تەنانەت هەندێک کەس بێ ئەوەی هەستی پێبکەن تووشی ڤایرۆسەکه دەبن و چاکدەبنەوه، هەرچەندە هەواڵێکی خۆشە بەڵام مەترسیداریشە.
2- رێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوه 1% و هەندێکجار کەمتریشه و ئەم رێژەیەش زۆر له ئاماری مردن به ڤایرۆسه نوێیەکانی ئەم سەردەمه کەمتره. بۆ نموونه ئاماری مردن به ڤایرۆسی سارس 11% بوو و ڤایرۆسی ئیبۆلاش 90% تووشبووانی لەناوبرد.
3- منداڵان زۆر به کەمی تووش دەبن و تووشبوونەکەشیان زۆر سووکه.
4- هەموو جیهان خێرا له مەترسییەکەی ئاگاداره بۆیه وڵاتان و حکومەتەکان به جدی کار بۆ رووبەڕوو بوونەوەی دەکەن.
5- زانایان چۆنیەتیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیان دۆزیوەتەوه و ئەمەش یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی زووتر به چارەسەرکەی بگەن.
6- وڵاتان بۆ گەیشتن به چارەسەریی کۆرۆنا له پێشبەڕکێیەکی توند دان.
7- دەتوانی کەرسەتەکانی خۆپارێزی بەئاسانی لەگەڵ خۆت هەڵبگری.
8- لێکۆڵەرانی ئوسترالیا به دوو رەهەند کار لەسەر زیاتر ناسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.
9- پسپۆڕێکی دەرمانی ژاپۆنی دەڵێت چارەسەرێکی کاریگەری بۆ کۆرۆنا دۆزیوەتەوه و تاقیکردنەوەی کلینکیی لەسەر کردووه.
10- سەرۆکی کۆمپانیایەکی دەرمانی ئاڵمانی گوتوویەتی، ئەگەری زۆره دەیان هەزار تووشبووی کۆرۆنا تاکو پاییزی ئەمساڵ دەستیان به پێکوتەکەی دەگات.
11- چین 5 جۆره پێکوتەی دروست کردووه و خەریکی تاقیکردنەوەی کۆتاییه و لەوانەیه تاکو مانگێکی دیکه ئاماده بیت.
12- له ئەڵمانیا خەریکی پەرەپێدانن به دەرمانی پەتای مەلاریا بۆ ئەوەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەی بکەن.
13- دەرمانی ریمدیسفیر له ئەمەریکا له قۆناغەکانی کۆتاییه بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا.
سەرچاوه: الجزيرة
K.S