یه‌كه‌مین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ بارسێلۆنا ئاشكرا بوو

ڤایرۆسی كۆرۆنا یانه‌ی بارسێلۆناشی گرته‌وه‌

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا، یەکێک لە ئەندامانی یانەی بارسێلۆنا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشکرایکردووە ئاندری کۆری دۆزەرەوەی یاریزانه‌كان لە یانەی بارسێلۆنا لە بەڕازیل پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ئاندری كۆری یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌ گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا و ئارسه‌ر میللۆ بۆ بارسێلۆنا هه‌بووه‌.

ئەو ئەندامەی بارسێلۆنا یەکەم کەس نییە کە لە لالیگا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت، پێشتر چەندین یاریزانی دیکە تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

ئاندری کۆری دۆزه‌ره‌وه‌ی یاریزانان بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ نێیمار دا سیلڤا
ئاندری کۆری دۆزه‌ره‌وه‌ی یاریزانان بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ نێیمار دا سیلڤا