سه‌رۆكی وڵاتی ڤێنزولا به‌ جلوبه‌رگی بارسێلۆنا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

په‌یامێكی له‌ باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ درێسی بارسێلۆنا پێشكه‌شی وڵاته‌كه‌ی كرد

نیکۆلا مادۆرۆ سەرۆکی ڤێنزویلا بۆ جاری یەکەم بە شێوازێکی سەیر دەرکەوت و گوتارێکی پێشکەش بە گەلەکەی کرد.

نیکۆلا مادۆرۆ سەرۆکی ڤێنزویلا بە چاکەتی یانەی بارسێلۆنا دەرکەوت ولەسەر بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا گوتارێکی پێشکەش کرد و دەرکەوتنی ناوبراو بەم شێوەیە بووەتە بابەتی گەرمی میدیاکانی ئەم وڵاتە، چونکە هیچ کاتێک ناوبراو بەم شێوەیە و بە جلی وەرزشی گوتاری پێشکەش نەکردووە.

 سەرۆکی ڤێنزویلا له‌ وتاره‌كه‌یدا داوای له‌ هاوڵاتیانی گه‌له‌كه‌ی كرد له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و ڕێنماییه‌كان ده‌وڵه‌ت و رێكخراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.

دوای بڵاوبوونەوەی گوتارەکەی مادۆرۆ راگەیاندنە جیهانیەکان بڵاویان کردووتەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرای کردووە سەرۆکی ڤەنزوێلا هاندەری یانەی بارسێلۆنایە.