تووشبووانی کۆرۆنا له ئێران 23 هەزاری تێپەڕاند
ژمارەی گیانلەدەستدان زیاتر له 1800 کەسه
K24- هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی کۆرۆنا راگەیاند.
کیانووش جەهانپوور ئاشکرای کرد: له نیوەڕۆی دوێنێوه تاکو ئەمڕۆ 1411 حاڵەتی نوێی تووشبوون به کۆرۆنا ناسراونەتەوه و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەته 23هەزار و 49 کەس.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێت: هەر لەم ماوەیەدا 127 کەسیش گیانیان لەدەستداوه و ژمارەی قوربانیان گەیشته 1812 کەس.
جەهانپوور ئاشکرای کرد: "80% قوربانیان تەمەنیان سەرووی 60 ساڵ بووه یان نەخۆشیی درێژخایەنیان هەبووه."
کیانووش جەهانبپوور روونیشی کردەوه، تاکو ئێستا 8376 کەسیش چاکبوونەتەوه.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران، 58.6% تووشبووان پیاون و 41.4% یش ژنن. لەناو مردووانیش 60% پیاون و 40% ژنن.
سەرچاوه: IRNA
K.S