ئارنۆڵد: بارسێلۆنا شوێنێكی تایبه‌تی له نێو دڵم دا هه‌یه
ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد بۆ یه‌كه‌مجار شتێكی دركاند
.jpg)
ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه یانه‌ی بارسێلۆنای خۆشده‌وێت، گوتیشی: ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنییه شوێنێكی تایبه‌تی له نێو دڵم هه‌یه.
له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوو، لیڤه‌رپوول دوای ئه‌وه‌ی له یاری چوون له كامپ نوو به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام تووشی شكست بوو، به‌ڵام له یاری گه‌ڕانه‌وه له ئانفیڵد به 4 گۆڵی خاوێن شكستی به بارسێلۆنا هێنا، له‌و یارییه‌دا ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد دوو ئاسیستی كرد و رۆڵێكی گه‌وره‌ی له گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بینی.
ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری "جى كيو" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئاره‌زووی له یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له دوای لیڤه‌رپوول حه‌ز به بارسێلۆنا ده‌كه‌م، چونكه هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م یانه‌یه له ڕووی سیسته‌م و بارودۆخی تیپه‌كه هاوشێوه‌ی لیڤه‌رپووله.
ئارنۆڵد كه له یانه‌ی لیڤه‌رپوول پێگه‌یشتووه، ده‌شڵێت: بڕواناكه‌م هانده‌رانی لیڤه‌رپوول له‌م لێدوانه‌ی من نیگه‌ران بن و به هه‌ڵه تێبگه‌ن، چونكه لیڤه‌رپوول بژارده‌ی یه‌كه‌می یاریكردنی منه و له هه‌موو یانه‌یه‌كم خۆشتر ده‌وێت، من نه‌ك ته‌نیا یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌م به‌ڵكو هانده‌رێكی سه‌رختی لیڤه‌رپوولیشم.