یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا خۆی كوڕه‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌

میدیاكان به‌خێرایی ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاوكرده‌وه‌

گاری لینكه‌ری، یاریزانی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند رایگه‌یاند كه‌ سه‌رجه‌م نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ خۆی و كوڕه‌كه‌یدا ده‌ركه‌وتووه‌.

گاری لینكه‌ری ته‌مه‌ن 59 ساڵ، له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی: ته‌واوی نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جۆرجی كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌م ده‌ركه‌وتووه‌، هه‌مان نیشانه‌كانیش له‌ خۆم هه‌ست پێده‌كه‌م كه‌ هه‌ردووكمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووینه‌.

میدیاكانی بریتانیا به‌ خێرایی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گاری لینكه‌ریان بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن گاری لینكه‌ر و كوڕه‌كه‌ی دوو تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنان.

گاری لینكه‌ر، له‌ ساڵی 1978 له‌ یانه‌ی لیسته‌ر سیتییه‌وه‌ وه‌ك یاریزانێكی پیشگه‌ر ده‌ركه‌وتووه‌، دواتر رووی كرده‌ یانه‌كانی ئیڤه‌رتۆن و تۆتنهام، له‌ نێوان ساڵانی 1986 ـ 1989 وه‌ك هێرشبه‌ر یاری بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا كردووه‌.

گاری لینكه‌ر یاریزانی ئینگلیزی پێشووی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ جۆرجی كوڕی
گاری لینكه‌ر یاریزانی ئینگلیزی پێشووی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ جۆرجی كوڕی