یاریزانانی ریال مه‌درید گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تیان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند
یاریزانانی ریال مه‌درید ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، یاریزانانی ئه‌و یانه‌یه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌یان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێكردووه.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یاریزانانی ریال مه‌درید بڕیاریانداوه له كورترین ماوه ده‌ستپێشخه‌ری بۆ سه‌رجه‌م كۆمپانیایه‌كانی جیهان بكه‌ن و به‌شداریی هه‌ر ریكلامێك بكه‌ن، پاره‌ی 100%ـی ئه‌و ریكلامانه كه وه‌ریده‌گرن بیبه‌خشن به نه‌خۆشخانه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید له‌م بیرۆكهیدا پاڵپشتی یاریزانه‌كانی كردووه كه پێشوازی له هه‌ر رێكخراو و ده‌زگایه‌كی خێرخوازی و كۆمپانیایه‌ك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین داهات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه وه‌ك چۆن یانه‌ی ریال مه‌درید له جیهاندا پێشه‌نگه، له هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناش پێشه‌نگه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م یانه‌كانی جیهان.
له ئێستادا یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌رگه‌ی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆی داخستووه و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی وه‌ستاندووه و به ته‌واوه‌تی ئیداره و ستافی هونه‌ری و یاریزانه‌كان له كه‌ره‌نتینه‌دان.