بەهۆی کۆرۆنا گوندێکی نەمسا ناوی دەگۆڕدرێت

شوێنێکی گەشتیاریی بەناوبانگه

K24 – هەولێر:

بەرپرسانی گوندێکی گەشتیاریی نەمسا رایانگەیاندووه، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچارن ناوی گوندەکەیان بگۆڕن.

گوندی "زانکت کۆرۆنا ئام وکسڵ" له نەمسا یەکێکە لە گوندە گەشتیارەکان و ساڵانە خەڵکێکی زۆر رووی تێدەکات.

بەڕێوەبەری گوندەکه بە ماڵپەڕی NST گوتووە: "ناوی گوندەکەمان له رۆژەکانی سەرەتای قەیرانەکه ببووه هۆی پێکەنین، بەڵام به بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا له هەموو جیهان، بابەتەکه جدیتر بووه و دەبێت بیرێک له ناوی گوندکەمان بکەینەوه".

هێمای گەشتیاریی گوندەکه، مێروویەکه و جلی تایبەت به ناوچەکەی لەبەره و ناوی "کۆرۆنا"ی لەسەر نووسراوه.