ئه‌م دوو یاریزانه ده‌یانه‌وێت له ریال مه‌درید یاری بكه‌ن و زێدانیان رازیكردووه
زێدان به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو ئه‌ستیره بچووكه راسپاردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه دوو یاریزانی به‌هره‌مه‌ندی خولی فره‌نسا ده‌یانه‌وێت له ریال مه‌درید له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زینه‌دین زێدان یاری بكه‌ن.
تۆڕی هه‌واڵی ABCـى ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی دوو ئه‌ستێره‌ی بچووكی خولی فره‌نسا له‌سه‌رهێڵه، چونكه ئه‌و دوو یاریزانه زێدانیان رازیكردووه كه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن به درێسی ریال مه‌درید یاری بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ڕه‌یان شه‌رقی ته‌مه‌ن 16 ساڵ، ئه‌م یاریزانه لاوه دوو ساڵه له لایه‌ن زینه‌دین زێدانه‌وه چاودێری ده‌كرێت و وه‌رزی رابردوو ریال مه‌درید 12 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا ده‌ستبه‌رداری نه‌بوون.
ڕه‌یان شه‌رقی به ڕه‌سه‌ن جه‌زائیرییه، به‌ڵام له فره‌نسا له دایكبووه و له هێڵی پێشه‌وه یاری ده‌كات و یه‌كێكه له گۆڵكاره به‌هره‌مه‌نده‌كان كه چاوی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپای له‌سه‌ره و زۆر حه‌ز ده‌كات له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زێدانی هاونیشتیمانی له ریال مه‌درید یاری بكات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، یاریزانه‌كه‌ی دیكه، ئیدواردۆ كاماڤینگای ته‌مه‌ن 17 ساڵان له یانه‌ی رینی فره‌نسا یاری ده‌كات، باشترین یاریزانه بۆ شوێنگره‌وه‌ی كاسێمیرۆی به‌رازیلی، ئه‌م یاریزانه ده‌توانێت كه ته‌مه‌نی بووه 18 ساڵ ڕووبكاته ریال مه‌درید و هیچ رێگرییه‌كی نایه‌ته به‌رده‌م.
