ئه‌مڕۆ 3 گۆڵپارێز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
ژماره‌ی گۆڵپارێزه‌كانی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته 4 كه‌س
رۆژ دوای رۆژ ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیاد بووندایە و ئەمڕۆ هۆگۆ گاتی گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و مارکۆ سپۆرتیلۆ گۆڵپارێزی یانەی ئاتلانتای ئیتاڵیا تووشی پەتاکە بوونە، جیا له‌و دووانه‌ش پیپی رێینای گۆڵپارێزی ئیسپانیاش رایگه‌یاند كه هه‌موو نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌ركه‌وتووه.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ گۆڵپارێزە 75 ساڵیەکەی پێشووی تانگۆ پشکنینەکانی گەڕاوەته‌وە و دەرکەوتووه کە هەڵگری ڤایرۆسی COVID-19ـیە، بەڵام کوڕەکەی رایگەیاند کە باوکی لە شاری مەدریدی ئیسپانیا لە ژێر چاودێری پزیشکاندایە و تەندروستی جێگیرە.
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەری فەرمی یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیاش بڵاویکردەوە کە سپۆرتیلۆ گۆڵپارێزی یەدەگی یانەکەیانیش تووشێ پەتاکە بووە و تەندروستی زۆر باشە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پیپی رێینا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانه‌ی ئاستۆن ڤیلا رایگه‌یاند كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، ده‌شڵێت: هێشتا پشكنینم نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌موو نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنام تێدا ده‌ركه‌وتووه و دڵنیام تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوومه.
ئارتور بۆروسی گۆڵپارێزی یانه‌ی بۆرنموس یه‌كه‌مین گۆڵپارێز بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوو، دواتر 4 یاریزانی دیكه‌ی هه‌مان یانه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ش كه‌ره‌نتین كراون.
