شه‌ش حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار كرا
به‌ركه‌وتووی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، شه‌ش حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار كران و له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
ئەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا لە دوو خێزانن و بەرکەوتووانی توشبووی دوێنێن کە سێ ئافرەت دوو منداڵ و یەک پیاوی تێدایە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.
کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە 97 حاڵەت و دوو مردن.
وەزارەتی تەندروستی
24 ئازار 2020
