راهێنه‌ری فلامینگۆ: ئاواته‌خوازم هه‌مووتان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن
له فرۆكه‌خانه‌ی لیسبۆنای پورتوگالی تووش كێشه بوو
خۆرخی خیسێ راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلی دوای ئه‌وه‌ی خولی به‌رازیلی وه‌ستا بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی و له ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی خۆی كه‌ره‌نتینه بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌ی به فرۆكه‌خانه‌ی وڵاتهكهس له رۆژنامه‌نووسان توڕه‌بوو و نزای ئه‌وه‌ی لێ‌كردن كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.
خۆرخی خیسێ ته‌مه‌ن 65 ساڵ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو بڵاوكرایه‌وه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام دوای پشكنین ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه نییه و یانه‌ی فلامینگۆش ڕه‌تی كرده‌وه كه خۆرخی خیسێ راهنه‌ری یانه‌كه‌یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو بێت.
خۆرخی ئێواره‌ی دوێنێ ماسكی به‌ست بوو، دهستهوانهشی له ده‌ست بوو گه‌ڕایه‌وه فرۆكه‌خانه‌ی لیسبۆنای پورتوگالی، به‌ڵام رۆژنامه‌نووسه‌كان دهوروریان لێ دا و ئه‌ویش ئاوڕی لێ نه‌ده‌دانه‌وه، دواتر هه‌ستی به بێزاری كرد و گوتی: لێم دووربكه‌ونه‌وه ئاواته‌خوازم هه‌مووتان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.
راهێنه‌ره‌كه‌ی فلامینگۆ به توڕه‌ییه‌وه داوای له رۆژنامه‌نووسه‌كان كرد لێ دووربكه‌ونه‌وه و ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ روونكردنه‌وه‌یان بۆ بدات و پێی گوتن: تكایه رێز له به‌رامبه‌ره‌كانتان بگرن.
گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆرخی خیسێ بۆ پورتوگال له كاتێكدایه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی فلامینگۆ كۆتایی دێت و یانه‌كه‌شی هیچ بیرۆكه‌یه‌كی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نییه، یانه‌ی بنفیكاش به نیازه پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌و راهێنه‌ره بكات.
