مێسی بە ملیۆنێک یۆرۆ کۆمەکی تووشبووانی کۆرۆنا دەکات
مێسی هاوکاری نەخۆشخانەی بارسێلۆنا و رۆزاریۆ دەکات
لیۆنێل مێسی بڕیاریداوە ببێتە بەشێک لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کۆمەکی تووشبووانی ئەم پەتایە جیهانییە بکات.
میدیاکانی ئارجێنتینا و ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، لیۆنێل مێسی بایی ملیۆنێک یۆرۆ کەرەستە و پێداویستی چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنای بۆ دوو نەخۆشخانە لە شاری ۆزاریۆ لە ئارجێنتینا و شاری بارسێلۆنا لە ئیسپانیا کڕیوە.
ئەو نەخۆشخانەیەی لە بارسێلۆنا کۆمەکەکانی مێسی پێگەیشتووە، سوپاسی مێسی کردووە و لە تویتەر نووسیویەتی 'سوپاس لیۆ بۆ کۆمەک و هاوکارییەکانت'.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە لە چەند رۆژی رابردوو هاوکارییەکانی مێسی گەیشتووەتە بارسێلۆنا و رۆزاریۆ کە پێشبینی دەکرێت هاوکارییەکەی مێسی بگاتە ملیۆنێک یۆرۆ.