سهركردهكهی ریال مهدریدیش بۆ هاوكاركردنی وڵاتهكهی هاته سهرخهت
رامۆس: بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی UNICEF هاوکاری نەخۆشخانەکان دەکەین
سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا ئاشکرای دەکات سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەی بە هەماهەنگی بەرپرسانی یانە لە رێگەی رێکخراوی یونیسێف هاوکاری نەخۆشخانەکان دەکەن و لە رۆژانی داهاتوو هاوکارییەکان دەگەن.
بەرگریکارەکەی مێرنگی بە رۆژنامەی وەرزشی مارکای وڵاتەکەی گووتووە ''ئەو باڵوێزی رێکخراوی یونێسیفە و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەی و کارگێری یانەکەی هاوکاری و کۆمەکیان بۆ سەرجەم ئەو نەخۆشخانانەی کە پێشوازی لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن کۆکردووتەوە و ئامێری پێشکەوتووی پزیشکی دابین دەکەن و بریارە هەینی داهاتوو ئەو هاوکارییانە پێشکەش بە نەخۆشخانەکان بکەن، یانەکەشمان هەر لە سەرەتای بڵابونەوەی پەتاکە بابەتەکە زۆر گرنگی پێداوە و سەرجەم یاریزانەکانی کەرەنتین کردوو.
سەرکردەکەی شاهانەکان لە بەشێکی قسەکانیدا باس لە بەسەر بردنی کاتەکانی لە کەرەنتین دەکات و دەڵێت: ''رۆژانە لەگەڵ منداڵەکانم سەرقالین و لە راهێنانەکانیشم بەردەوام، من زیاتر کاتەکانم تەرخان کردووە بۆ رێنمایی کردنی منداڵەکانم، لە هەمان کاتدا ئەو رێنماییانەی یانەکەم پێشکەشی کردووین رۆژانە جێبەجێیان دەکەم ''.