كۆتنهۆ خـیـانــه‌ت له بارسێلـۆنا ده‌كـات
كۆتینهۆ به‌نهێنی نه‌خشه‌ی بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له بارسێلۆنا داڕشتووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه فلیپی كۆتینهۆ ناوه‌راستكاری به‌رازیلی بڕیاری داوه له هاوینی ئه‌مساڵ خیانه‌ت له بارسێلۆنا بكات.
فلیپی كۆتینهۆی یاریزانی بارسێلۆنا كه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ بایرن میونشن ده‌كات له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه له كۆی 33 یاری 8 گۆڵ و 9 ئاسیستی كردووه و به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیایش بارسێلۆنا نایه‌وێت ئه‌م یاریزانه بگه‌ڕێنێته‌وه و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هه‌رزانفرۆشی بكات، له بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌یدا هاتووه بایرن میونشن ده‌توانێت به 120 ملیۆن یۆرۆ ئه‌م یاریزانه بكڕێته‌وه، به‌ڵام یانه باڤارییه‌كه هیچ ئاره‌زوییه‌كی بۆ كڕینه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه نییه.
پێگه‌ی دیفینسا سنتراڵی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا ئاشكرای كردووه كه كۆتینهۆ نه‌خشه‌ی كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی ئه‌مساڵ رووبكاته ریال مه‌درید.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه به‌رپرسانی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندییان به كه‌سه نزیكه‌كان كۆتنهۆی 27 ساڵان كردووه و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی درێسی ریال مه‌دریدی ركابه‌ری له مێژینه‌ی بارسێلۆنا بپۆشێت.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه له 2008 كۆتینهۆ له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ماركادا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید گه‌وره‌ترین یانه‌ی جیهانه و یه‌كێكه له خه‌ونه‌كانی.
كۆتینهۆ له یانه‌ی ڤاسكۆ دیگامۆی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه له 2008 به به‌های ته‌نیا 3 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئینته‌ر میلان، دواتر به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئیسپانیۆل كرد، پاشان له 2013 ئینته‌ر ئه‌م یاریزانه‌ی به 13 ملیۆن یۆرۆ به لیڤه‌رپوول فرۆشت، دوای 5 ساڵ لیڤه‌رپوول ئه‌م یاریزانه‌ی به بارسێلۆنا به 140 ملیۆن یۆرۆ به بارسێلۆنا فرۆشت و قازانجێكی گه‌وره‌ی لێ‌كرد، كۆتینهۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گرینگی پێ نه‌درا، به‌شداریی له 78 یاری كرد، 21 گۆڵ و 11 ئاسیستی كرد.