چۆن ئاستی خێرایی ئینتەرنێت بەرزبکەینەوه

بەهۆی کۆرۆنا نزیکەی نیوەی دانیشتوانی جیهان له ماڵەوەن

K24 - هەولێر

ئێستا 3 ملیار کەس بەهۆی کۆرۆنا به ناچاری له ماڵەوه دەمێننەوه و ئەمەش بووەته هۆی ئەوەی خەڵک زیاتر ئینتەرنێت بەکاربێنێت.

کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت له به‌ریتانیا دەڵێت: رێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەم وڵاته سەدا 20 بەرزبووه‌تەوه و هەر بەم هۆکارەش دامەزراوەکانی چاودێریی ئینتەرنێت له به‌ریتانیا چەند رێنماییەکیان دەرکردووه بۆ ئەوەی خێرایی ئینتەرنێت بەرزبێتەوه و رێنماییەکان بۆ وڵاتانی دیکەش سوودی دەبێت.

* شەپۆلەکانی مایکرۆوەیڤ لەگەڵ شەپۆلەکانی وای‌فای بەریەک کەوتنی دەبێت، بۆیه کوژاندنەوی مایکرۆوەیڤ دەبێته هۆی خێراتر بوونی ئینتەرنێت.

* تا دەکرێت ئامێری راوتەر لەو ئامێرانەی شەپۆلی ئەلکترۆنی بەرهەم‌دێنن دوور بکرێتەوه و باشتره راوتەرەکه لەسەر زەوی نەبێت و لەسەر رەفەیەک دابنرێت.

* راوتەرەکەتان به بەردەوامی کاربکات.

* له کاتی پەیوەندیی ڤیدیۆیی، ئەگەر پێویست نەکات ڤیدیۆیەکه رابگره.

* باشتره پەیوەندیی ئینتەرنێتی له کاتی دیاریکراو نەبێت، بۆ نموونه له سەری کاتژمێرەکان یان نیوکاتژمێرەکان.

* ئەگەر دەکرێت لەجیاتی وای‌فای، به کێبڵ ئینتەرنێت بەکاربێنه.

* هەڵبدرێت وایەری جووڵاو بۆ تەله‌فۆن بەکارنەیەت، چونکه شەپۆلی وایەرەکه خێرایی ئینتەرنێت کەمدەکاتەوه.

* ئەو ئامێرانەی شەپۆلەکانیان لەگەڵ شەپۆلی وای‌فای بەریەک‌کەوتنی هەیه بریتین له: تەلەفۆنه بێ‌وایەرەکان، تەلەڤزیۆن، شاشەی چاودێریی ژووری منداڵ، گڵۆپی هالۆجینی، ئەو سویچانەی رووناکیی گڵۆپ کەم و زیاد دەکەن، بلێندگۆ و شاشەکانی کۆمپیوتەر.

* تا دەکرێت بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی ئاسایی بەکاربێت.

* ئەگەر پێویست نەکات پەیوەندییەکان تەنیا به دەنگ بێت نەک ڤیدیۆ.

* ڤیدیۆ داونلۆد بکرێت و سەیر بکرێت نەک به راستەوخۆ.

سەرچاوه: BBC

K.S